ناسك سەعید
یەکسانی و جیاکاری نەکردن دوو چەمکی سەرەکی مافی مرۆڤن؛ بەو مانایەی پێویستە هەموو مرۆڤێک بە یەکسانی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
جگە لەوەش یەکسانی رەگەزی بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز، پێویستیەکی سەرەکییە. گەیشتن بە یەکسانی لە نێوان ڕەگەزەکاندا، و نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی هەڵاواردن لەسەر بنەمای ڕەگەزی، مافی بنەڕەتی مرۆڤ و بەهاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانن وەک لە چەندین ئامرازی سەرەکی مافی مرۆڤدا جێگیرکراون. بەڵام جێگای سەرنجە، زۆرێک لە کاریگەرییەکانی مافی مرۆڤ کە لە چالاکییە بازرگانییەکانەوە سەرچاوە دەگرن، ‘ڕەگەزی’ن، چونکە کاریگەرییەکی ناڕێژەیی لەسەر ئافرەتان هەیە. دەتوانین بڵێین لە زۆربەی چوارچێوە و دەستپێشخەرییەکانی بازرگانی و مافەکانی مرۆڤدا گرنگییەکی زۆر کەم بە پرسە جێندەرەکان دراوە.
زۆرجار، ئافرەتان و کچان بارگرانییەکی ناڕێژەیی کاریگەرییە نەرێنییە کۆمەڵایەتی، ئابووری و ژینگەییەکان لە ئەستۆ دەگرن لە کاتێکدا کەمتر دەستیان بە یارمەتییەکانی وەک ڕەخساندنی هەلی کار، گرێبەستی دابینکردن، یان قەرەبووکردنەوە دەگات، کە لەوانەیە بەهۆی گەشەپێدانی کەرتی تایبەتەوە دروست ببێت.
مافی ئافرەتان ئەو مافە بنچینەییەی مرۆڤە كە نزیکەی ٧٠ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ هەموو مرۆڤێکی سەر زەوی چەسپێندراوە. ئەم مافانە بریتین لە مافی ژیانی ئافرەتان دوور لە توندوتیژی و کۆیلایەتی و جیاکاری؛ بۆ ئەوەی بنیادی کەسێتی خۆی بنێت؛ بۆ ئەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی بکات؛ بۆ دەنگدان؛ و بۆ بەدەستهێنانی مووچەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان.
وەک ئەوەی دەوترێت “مافی ئافرەت مافی مرۆڤە.” واتە ئافرەتان مافی هەموو مافەکانیان هەیە. بەڵام دەتوانین بڵێین لە هەموو شوێنێکی جیهان هێشتا ئافرەتان لەو مافانە بێبەش دەکرێن، کەزۆرجار بەهۆی ڕەگەزەکەیانەوەیە.
داهاتووی مافەکانی جیهانی ئافرەتان لە مەترسیدایە. پێویستە بیر لەوە بکەینەوە: ئایا ئافرەتان لە ئاستی جیهانیدا مافە بەزەحمەت بەدەست هێنراوەکانیان لەدەست دەدەن، یان هۆکارێکە بۆ سەرکەوتنێکی نوێ؟ بۆیە دەبینین سندوقی جیهانی بۆ ئافرەتان کار بۆ جیهانێک دەکات کە هەموو ژن و کچێک بتوانێت مافە مرۆییەکانی خۆی بەدی بهێنێت و چێژ وەربگرێت. کاتێک کە ئافرەتان دەستیان بە مافەکانی خۆیان بگات لە مووچەی یەکسان و مافی خاوەندارێتی زەویەوە، تا دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و مافی تەندروستی دایکان، یەکسانی ڕاستەقینە بوونی دەبێت. تەنیا کاتێک ئافرەتان
ڕۆڵی سەرکردایەتی و ئاشتیخوازییان گرتە ئەستۆ و دەنگێکی سیاسی یەکسانیان هەبێت، ئەو کاتچئابووری و وڵاتان دەگۆڕدرێن. لەوسۆنگەوەیە کە تەنها ئەو کاتە ئافرەتان و کچان خۆشبەخت دەبن کە ئەو مافانەیان بەدەست دەهێنن.
ڕەگەز” ئاماژەیە بۆ ئەو ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی و سیفەت و پەیوەندییانەی دەسەڵات کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن ئافره ت و پیاوی كۆمه ڵگه یان کۆمەڵگەیەکی دیاریکراوەوە بنیاد دەنرێن و بۆیان دیاری دەکرێن. ئەم بنیادنانانە بەپێی کولتوور، ناوچەی جوگرافی، باری ئابووری کۆمەڵایەتی و چوارچێوە زۆر جیاوازن و بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕدرێن. تێڕوانینەکان بۆ ڕەگەز ڕەگ و ڕیشەی قووڵیان هەیە، لە ناو کولتوورەکان، بەڵام لە هەموو کولتوورەکاندا ڕەگەز دەسەڵات و سەرچاوە بۆ مێ و نێر دیاری دەکات. بۆ نموونه لە چوارچێوەی كۆمه ڵگه دواكه وتووهكاندا جیاوازی رەگەزی هەمیشە هەر لە سەرەتاوە ئامادە بووە، بەڵام لەم دواییانەدا تەنها باس و پرسەکانی شتە پەیوەندیدارەکانی رەگەز هاتوونەتە به رباس. لە له و کۆمەڵگەیانه دا کەلێنێکی گەورە لە دەستڕاگەیشتن بە ماف و دەسەڵات لە نێوان نێر و مێدا هەیە. لە ناوچە گوندنشینەکان ئافره تان زیاتر بێبەشن بە بەراورد بە ئافره تانی شار. ئافره تان کەمتر لە پیاوان دەستیان بە سەرچاوە و خزمەتگوزاری و دەرفەتە بەرهەمدارەکان دەگات، وەک زەوی، ئاژەڵداری، خزمەتگوزاری دارایی و پەروەردە.
دەکرێ فێمینیزم بە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافره تان لەسەر بنەمای یەکسانی رەگەزی پێناسە بکرێت. پسپۆڕان یەکسانی رەگەزی بە ئاماژەدان بە ڕێز و ماف و دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان وەسف دەکەن، بەبێ گوێدانە ناسنامەی رەگەزی. شەپۆلی دووەمی فێمینیزم بەزۆری لە ساڵانی شەستەکانەوە تا کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دیاری کراوە. کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بە گەڕانەوەی ئافرهتان بۆ ڕۆڵی خۆیان وەک ئافرهتی ماڵەوە و دایک لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم. ئەو پیاوانەی کە دەبوو هێزی کار بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی بچنە ناو هێزەکانی بەرگرییەوە، گەڕابوونەوە و ئافره تان لە پۆستەکانیان دەرکرابوون و پیاوان جێگەیان گرتنەوە.
لە سەدا ٣٨ی ئەو ئافرهتانەی ئەمریکی کە لە ساڵانی شەستەکاندا کاریان کردووە، تا ڕادەیەکی زۆر سنووردار بوون بە کارەکانی مامۆستا، پەرستار یان سکرتێر. چاوەڕوان دەکرا ئافرهتان بە هێمنی ژیانی خۆیان وەک ئافرهتێکی دڵسۆز و ژێردەستە دەستپێبکەنەوە. ئافرهتانی ماڵەوە بە تێکڕا هەفتانە ٥٥ کاتژمێر لە کارەکانی ناوماڵدا بەسەر دەبەن. بەڵام دوای ئەوەی لە کاتی جەنگدا کاریان کردووە و سەربەخۆ بوون لە باڵادەستی پیاوان، ئافرهتان نەیانویستووە دەست بەم ڕۆڵانە بکەنەوە و ئەمەش شەپۆلی دووەمی فێمینیزمی بەدوای خۆیدا هێنا.