نەخۆشخانەیەک بۆ ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر دروست دەكرێت

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، پارچە زەوییەکی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر تەرخان كرد، ئێستا دەست بەكاركردن كراوە بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەكە.

لەمبارەیەوە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی کردەوە لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری ڕاسپارد بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر.

نەخۆشخانەکە لە هەولێر لەسەر ڕووبەری 20 هەزار مەتر زەوی دروست دەکرێت کە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر تەرخان کراوە، ئێستا کارکردن بۆ دروستکردنی باڵەخانەی نەخۆشخانەکە دەستی پێکردووە.

بۆ جاری یەکەمە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەیەک بۆ ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر دروست دەکرێت، کە لە داهاتوودا هاوکارێکی باش دەبێت بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی کە دووچاری بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بوون و ئاڵوودەی بوون.

ھەواڵی زیاتر