دوو كاروانی دیكه‌ی كۆچبه‌ران له بێلاڕووسه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان
بڕیاره دوای نیوه‌ی شه‌و به دوو كاروانی جیا ژماره‌یه‌كی تری كۆچبه‌ران بگه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كاروانی یه‌كه‌م دوای نیوه‌ی شه‌و و كاروانی دووه‌میش به‌ره‌به‌یان ده‌گه‌نه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەڕاندنەوە ئەو كۆچبەرانەی لە سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆلەندا گیریان خواردووه، بڕیارە ژمارەیەک كۆچبەری كورد بە دوو کاروان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەولەتیی هەولێر بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
هەروەها بڕیارە کاتژمێر 2:00ـی درەنگانی ئەمشەو کاروانی یەکەمی ژمارەیەک کۆچبەری کورد بگاتە هەرێمی کوردستان، هەروەها کاروانی دووەم کاتژمێر 7:00ـی سەرلەبەیانی دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
لای خۆشییه‌وه ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە هه‌ردوو كاروانه‌كه 617 كۆچبه‌ری له‌خۆ گرتووه.
جێی باسه پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو یه‌كه‌م كاروانی كۆچبه‌ران كه له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردبوو، گه‌ڕێنرانه‌وه عێراق كه ژماره‌یان 430 كۆچبه‌ر بوو، فڕۆكه‌كه سه‌ره‌تا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نیشته‌وه و كۆچبه‌ره كورده‌كان دابه‌زین و دواتریش ڕووی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرد.