دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

شیعر مەنووسە!
کە شـــیعر دەنووسین، لە خۆڕا وشەکان بەســـەر پانتایی لاپەڕەکەدا دابەش ناکەین، ئەوەیش ڕێسای نەنووســـراوی خۆی هەیە. چۆنیەتی نووسینەوەی شیعری ئازاد، جیاوازە لە هی شیعری بە پەخشان و شـــیعری بڕگەیی وەک شیعری سپی نانووســـرێتەوە. هەر لە خۆوە ناچین، دێڕێکمان وشەیەک بێت و دێڕێکی ترمان، شـــەش حەوت وشـــە. کە شیعرەکە ســـتوونی بوو، یان کێشی خۆماڵی، ناچارین، سیستەمی بەیت و نیوەدێر ڕەچاو بکەین. بۆ شیعری نوێ، کاتی دابەشکردنی شیعرەکە بەسەر پانتایی
ڕووپەلەکەدا، تەنانەت دەنگیش حیسابی تایبەتیی بۆ دەکرێت.
ئازادی لە شیعری نوێدا ئەوە نییە، بێین شیعرێک لەبارەی ئازادییەوە بنووسین، یان بە شێوازێکی نوێ، وشـــەکان بەســـەر لاپەڕەکەدا دابەش بکەین، فازیل عەززاوی گوتەنی ئازادی ئەوەیە: (شیعرەکەمان، وەک زمـــان، فـــۆرم، عەقڵ و خەیاڵ خۆی لە کۆیلەیی دەرباز کردبێت.) ئەگەر ســـەرقاڵی تازەگەریی بین لە شـــیعردا، نابێت فۆرمێک وەک نموونە چاو لێ بکەین و لاســـاییی بکەینەوە، دەبێت شیعرمان
هاوزەمان لەگەڵ لەدایکبوونیدا، فۆرمی خۆی ببینێتەوە.
ئەوە شیعر نییە، قین بڵاو بکاتەوە و پەسنی زەبروزەنگ بدات، ئەوە هەم دژایەتیکردنی شیعرە و هەم شکاندنی شکۆی. (وەک ڕەشەبا/ دێم و قژت/ دادەهێنم/ وەک گەردەلوول/ دێم چناری/ قەدوباڵات/ دەهەژێنم.) شـــیعر نییە، ئەنتی شیعرە، یان شیعری چەواشـــەیە. (گوێم لە ناڵەی شۆڕەبی بوو، کە ڕەشـــەبا، توند توند پرچی ڕادەکێشـــا.) ئەوە شـــیعرە. کە یار (هێندە ناسک بێ، بە بای باوەشێن/ ســـەر کوڵمی ئاڵی، پڕ ببێ لە خوێن،) ئەوە کەی بە شـــیعر هەژمار دەکرێت، لێی ببین بە ڕەشـــەبا و گەردەلوول! هەقە پێش ئەوەی شـــتی خۆمان بە نرخی شـــیعر بڵاو بکەینەوە، بچینە کۆرســـێکەوە
سەبارەت بە هونەری نووسینی شیعر، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت، ئەلفوبێیەک لەو بارەیەوە فێر ببین.
ئەگەر شـــیعر ئەرکی لەسەر شـــان بێت، ئەوەیە بە جوانی بەگژ ناشیریندا و بە خەیاڵ بە گژ واقیعدا بچێتەوە، نەک شتی جوان ناشیرین بکات و واقیع بشێوێنێت، نەک بانگەشە بۆ سادیزم و ماسۆشیزم بکات و خوێنەر بتۆقێنێت. شـــاعیر هەرچەندە دژی سانسۆرە، بەڵام ویژدانی ڕۆڵی سانسۆر دەگێڕێت
و لێی ناگەڕێت، جوان، ناشیرین و شیرین، تاڵ نیشان بدات.
هایکوو شـــیعرێکی بێدەنگە، وەک کانی لە سروشـــتەوە هەڵدەقوڵێت، هێنـــدە کورتبڕی تێدا ڕەچاو دەکرێت، کە دەتوانین بڵێین بە دڵۆپاندندا ڕەتبووە و ڕۆحی شـــیعرە. (هەنگاوەکانی پشـــیلە لەسەر بەفـــر، لە دارقەیســـییەکانی ژاپۆن دەچن.) ئەوە نموونەیەکە لە شـــیعری هایکـــوو. تاگوور دەڵێت: (ڕووبار کە وشـــک دەکات، کەســـێک ناچێت لەبەر ڕابردووی گەشـــی، سوپاســـی بکات.) ئاخۆ ئەو شـــیعرە تاکدێڕییە هایکوو نییە؟ (هاتف جەنابی)یش کە شـــاعیرێکی عێراقییە هایکوو دەنووسێت، وەک نموونە: (هاوین وەرزێکە دەستبڵاو، بەهار وەرزێکە بەخشندە، پاییز وەرزێکە بێ شەرم، زووزوو خۆی ڕووت دەکاتەوە.) عەزرا پاوەندهۆنراوەی تاکوێنەیی دەنووســـی، هۆنراوەیەک لە تاقە وێنەیەکی
شیعری پێک هاتبێت.
ڕێلکە گوتەنی، (شیعر مەنووسە، ئیللا ئەو کاتانە نەبێت کە وا هەست دەکەیت، ئەگەر نەینووسیت، دەمریت.) دەشـــێت جوانترین شـــیعرمان لە تافی لاویدا بنووســـین و دواتر توانای نووسینی شیعری جوانمـــان نەبێـــت، وەک هەردی، بەڵام کاتێک دەتوانین ڕۆمانی جوان بنووســـین کە تەمەنمان بڕێک هەڵکشـــابێت و ئەزموونێکمان پەیدا کردبێت. ئەم ڕێســـایە، لە هەڵاوێردن بەدەر نییە و بەهرەمەندی
گەورە، دەتوانێت لە سەروەختی گەنجیشدا ڕۆمانی نەمر بنووسێت