ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 3ـی ئایاری 2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باربارا ليف، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزيك كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه هه‌ریه‌ك له باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و كونسۆڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له پابه‌ندى به خشته و به‌رنامه‌ى ياداشتى لێكگهيشتنى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)ـوه ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، كرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى ئێستاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقيشیان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌روه‌ها فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووریدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تێيدا باس له دهرفهتهكانى به‌هێزكردنى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌بوونى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى، كرا.
یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا.
دوێنێ سێشه‌ممه باربار لیف، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق كۆبووه‌وه