دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ 24ـی ئەم مانگە دواخرا.
رۆژی چوارشەممە 3ـی ئایاری 2023، سەرچاوەیەک لەنێو دادگای فیدراڵی کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە کوردستان24ـی راگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا کە تایبەت کرابوو بۆ تاوتوێکردنی سکاڵای پەرلەمانتارێک لەبارەی “درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان” بۆ 24ـی ئەم مانگە دواخرا.
هەمان سەرچاوەی کوردستان24 هۆکاری دواخستی دانیشتنەکەی بۆ ئەوە خستەڕوو، کە دادگای فیدراڵی داوای کردووە لە دانیشتنی داهاتوودا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادە ببێت، بۆ ئەوەی بزانن دەتوانێت سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکات یان نا.