سالار عوسمان
لەمـــەودوا، لێرە، لـــەم گۆشـــە هەفتانەییە و هەرجـــارەی لە ڕێی
باسێکەوە، دەپرژێینە ســـەر وردەکارییە نەگوتراوەکان، تایبەت ئەو باســـانەی پێوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیـــە، ئەو نەگوتراوانەی
سیاسەتی چەواشە لێناگەڕێت بگوترێت!..
باس و وردەکارییەکانی، گوتن و نەگوتن، ژیانی خەڵک و سیاسەت،
سیاسەتی ڕاست و سیاسەتی چەواشه، هەموو ئەمانە بەسەریەکەوە و بە جودا قسەی زۆر هەڵدەگرن و سەوڵن شەپۆڵەکان ڕێکدەخەن.
کۆمەڵگـــەی کـــوردی بـــاش ڕێکنەخـــراوە، توانـــاکان زۆرن و کۆنەکراونەتـــەوە، دەبێ چی بکەین بۆ ئەوەی ژیانی خەڵک باشـــتر بکەین؟..
ئەم گۆشـــەیە قسە لە هەموو ئەو بوار و پرسانە دەکات، دەستبار لەگـــەڵ چاکەی گشـــتیدا دەگرێت و ســـەوڵ دوورتـــر دەهاوێژێ تا شەپۆڵەکان ڕێکبخات.
ئەم گۆشـــەیە وەڵامگۆیی بۆ پرســـیارەکان ئەکاتە ئەرک، ڕێ لە چەواشـــە ئەگرێ و بە تاریکـــی دەڵێت: ژیان پڕە لـــە نەگوتراویی ڕووناک، خۆ ئەگەر بەشێک بێت لە بەشینەوەی پەیڤی ڕووناک، ئەوا ( ســـەرنامە) بەختێکی باشی دەبێ و ڕۆڵێکی باشتر، ئا بیرم چوو، ئەم گۆشە هەفتانەییە ناوی (سەرنامەیە) و بە سوپاسەوە ڕۆژنامەی
هەولێر دەرگای لاپەڕە یەکی ڕۆژانی یەکشەممەی بۆ کردۆتەوە.
تا (سەرنامە) یەکی تر بمێنن بەخێر و خۆشی.