حەمەسەعید حەسەن
لـــە ماوەیەکی کورتدا دوو کتێبی کەوتنە بازاڕەوە، هۆردووکیان بە وشەی (چۆن) دەست پێ دەکەن: چۆن ڕۆمان دەنووسرێ و چۆن ڕەخنە لە ڕۆمان بگرین. ناکرێت نووسەر بین بوێر نەبین، نووســـەر بین و ڕاستگۆ نەبین، بە ئاســـمانی ئەو دوو کتێبەی گۆران سەباحەوە، ئەو دوو ســـیفەتە: بوێری و ڕاستگۆیی دوو ئەستێرەی درەوشاوەن. ئەوە ڕاستگۆیی و بوێرییشە کە شتێکی وا دەڵێت: “لێ گەڕێ با بەر لە چاپکردن، بە زمانی ڕۆمانەکەتدا بچنەوە، ئەگەرنا ئەوەی بڵاوی دەکەیەوە، ڕۆمان نییە، زبڵدانی وشـــەیە.” هەقـــە نزیکەی هەموو ڕۆماننووســـانی کـــورد، ئەم
تێبینییە بەهەند وەربگرن.
چۆن ڕۆمان دەنووســـرێت، ڕێنیشاندەری نووسەرە بۆ نووسینی ڕۆمان، گۆران سەباح کە لەو کتێبەیدا، هەر لە سەرەتاوە پێمان دەڵێت: “چی دەنووسیت گرنگ نییە، چۆنی دەگێڕییەوە گرنگە،” ڕاستی بۆ چووە، ئاخر نووسینی ڕۆمان، بە پلەی یەکەم بریتییە لە هونەری گێڕانەوە. یان کە دەڵێت: “سادەنووســـین سەختە، ئاڵۆزنووســـین ئاســـانە،” ڕاســـت دەکات، ئاخر زۆرن ئەوانەی ئاوەکە لێڵ دەکەن، بۆ ئەوەی قووڵ بنوێنێت و دەســـتەکەیان نەکەوێتـــە ڕوو کە هیچی وای تێدا نییە. گۆران ســـەباح ناچار بووە، بنووســـێت: “با هەر لاپەڕەیەکت چەند پەرەگراف بێت،” ئاخر ڕۆماننووســـمان هەن، هێشـــتا نازانـــن پەرەگراف چییە،
نووسینیان هەر لەوە دەچێت مافووریان ڕاخستبێت.
هەرچەندە “ڕستەی یەکەمی ڕۆمان دەبێت کورت و سەرنجڕاکێش بێت و پرســـیار لای خوێنەر دروست بکات،” کەچی لای گۆران ســـەباح، ڕۆمانی (تەمی ســـەر خەرەند)ی شـــێرزاد حەسەن، خراپترین دەســـتپێکی هەیە، درێژە، بێ سەروبەرە، زمانەکەی خراپـــە و ســـەرنجڕاکێش نییـــە. لای نووســـەر: “ڕۆمانەکانی
بەختیـــار عەلـــی پێویســـتیان بە ئێدیـــت هەیـــە،” ئیدی ئەو
ئێدیتە، پێداچوونەوە، پوختەکردن، هەڵەبڕی، ڕاســـتکردنەوە، بژارکردن و کورتکردنەوەیش دەگرێتەوە. جێی داخە وەشانخانە کوردییـــەکان، نازانـــن خاڵبەنـــدی بەری چ دارێکـــە و توانای
ڕاستکردنەوەی هەڵەی ڕێنووسیشیان نییە.
گۆران ســـەباح کە هەر ڕەخنەی لەم و لەو نەگرتووە، ڕەخنەی لە خۆیشی گرتووە، زوو زوو دەنووسێت: بێو، واتا: بێت و یان دروســـتتر: ئەگەر بێت و. بێو فریام کەوە، ڕاســـت نییە، بێ و فریام کەوە، دروستە. نووسەر لەبری کات و شوێن، (کافشین) بەکار هێناوە، پێم وایە (کاتشـــوێن) گونجاوترە. هەیە لەسەری بدەن ناوکی ســـەموون ناخوات، ل45 ناوی ســـەموون دروستە. زۆربـــەی ڕۆمانەکان لەبـــارەی خەڵکـــن. ل40 خەڵکن هەڵەیە، خەڵکەوەن دروستە. (درز دەکەوێتە تەلارسازیی چیرۆکەکەت. ل49) چیرۆکەکەتەوە دروســـتە. (هیـــچ پێوەندیی بەو نەبێت. ل51) بەوەوە دروســـتە. زۆرینەی نووسەرانی پایتەختی هەرێم، قەیرانی (ەوە)یان هەیە. سوتفە ل74 هەڵەیە، سودفە دروستە،
ئەم هەڵەیە لە پایتەختی ڕۆشنبیرییش بەربڵاوە.
بەرلەوەی ڕۆمانێکی نوێ بنووسیت، (چۆن ڕۆمان دەنووسرێ) ی گۆران ســـەباح بخوێنەوە! مەبەستم هەمووتانە، کەستانی لێ دەرناکەم، ئاخـــر کتێبەکە تژییە لە ســـەرنجی ورد و تێبینیی بەکەڵـــک و ئاگادارکردنـــەوەی لێزانانـــە و ناکرێـــت خۆمان بە رۆماننـــووس بزانین و ئەو کتێبـــە جێی بایەخمان نەبێت. چۆن ڕۆمان دەنووســـرێ هەر بۆ نووســـەری ڕۆمان بەسوود نییە، بۆ خوێنەری ڕۆمانیش سوودبەخشـــە، کتێبەکە پشتی بە چەندان ســـەرچاوەی دەوڵەمەند و نوێی بەئینگلیزی نووســـراو قایمە،
سەرچاوەگەلێک ڕۆماننووسانی کورد لێیان بێئاگان