سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئابووری عێراق ناسەقامگیرە بەهۆی ئەوەی بەڕێژەیەکی زۆر پشت بەنەوت دەبەستێت.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، ئابووری عێراق بەرێژەی %90 پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت بۆ داهات و خەرجییەکانی، کە ئەوەش وایلێدەکات ئابووریەکی ناسەقامگیری هەبێت.
عەتوان عەتوانی باسی لەوەشکرد، چارەسەری راستەقینەی بەهێزکردنی ئابووری عێراق پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەتە و ئەمەش پێویستی بە بڕیار و ویستی سیاسی بەهێز هەیە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشدا، لەئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی کۆمەڵێک یاسا دەدەن لەوانەش: هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت.