چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مین، یونیسێف هاریكاریی هەرێمی كوردستان دەكات

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

لە ڕۆژی جیهانی هۆشیاری لەسەر مین و مەترسییەكانی مین، یونیسێف نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی كە منداڵان هێشتا لاوازن بەرامبەر مەترسییەكانی چەكی تەقەمەنی لە عێراق. تەنها لە سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2023 دا، 16 منداڵ بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەوە زیانیان بەركەوتووە (چواریان كوژراون و 12 منداڵ ئیفلیج كەوتوونە) لە حەوت ڕووداودا، كە نزیكەی سەدا٨٠ـی قوربانییەكان كوڕن.

لە ڕاگەیێنراوێكی رێكخراوی یونیسێفدا كە كۆپیەكی بۆ (هەولێر) هاتووە كە ئەم ڕەوتە ئاماژەیە بە بەردەوامبوونێكی كارەساتبار لە ساڵی ٢٠٢٢دا، كاتێك كەرەستە تەقەمەنییەكان كوشتنی ٣٨ منداڵ و كەمئەندامکەوتنی ٤٧ منداڵی لێ كەوتەوە. سەرەڕای هەوڵەكانی داكۆكیكردنی یونیسێف لە ساڵی ڕابردوودا بۆ كۆتاییهێنان بەم كارانە، لە ڕێگەی پشتیوانیكردن لە جاڕنامەی سیاسی بەهێزكردنی پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە لێكەوتە مرۆییەكان كە سەرچاوە دەگرن لە بەكارهێنانی كەرەستە تەقەمەنییەكان لە ناوچە پڕ لە دانیشتووەكاندا، ژمارەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەدەن كە چۆن ململانێكان دوای چەندین ساڵ لە كۆتاییهاتنیان كاریگەری بەردەوامییان هەیە لەسەر منداڵان.