چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

گوته‌بێژی حكوومه‌ت: سبه‌ی پشوو نییه‌ و ده‌وامی فه‌رمی ده‌بێت

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشوو نییه‌ و ده‌وامی فه‌رمی ده‌بێت.

جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سبەی چوارشەم کە دەکاتە 12ی نیسانی 2023، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەوامی فەرمی دەبێت.

جوتیار عادل جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.