چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سه‌باره‌ت به‌ پشووی سبه‌ینێ.. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاری دا

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پشووی سبه‌ی چوارشه‌م له‌ قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌هۆی بارانبارین و خراپی كه‌شوهه‌واوه‌، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.

سامان سیوه‌یلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند: تا ئێستا له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیار له‌سه‌ر پشووی سبه‌ی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن نه‌دراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بەڵام دەسەڵات بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دراوە ئەگەر پێویست بوو، پشوو ڕابگەیەنن.

له‌مشه‌وه‌وه‌ شه‌پۆڵه‌ بارانبارینه‌ به‌ خوڕه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێستا له‌ زۆربه‌ی‌ شار و شارۆچكه‌كان باران ده‌بارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینی كردووه‌ له‌مڕۆوه‌ شه‌پۆڵێكی بارانبارین ده‌گاته‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارانێكی زۆر و به‌ خوڕ ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویش له‌ هه‌ندێ شوێن و ناوچه‌كان‌ هه‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ شه‌پۆڵه‌كه‌ تا دووسبه‌ی پێنجشه‌م به‌رده‌وامی ده‌بێت