رۆژنامه‌ی “نیویۆرك تایمز”ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا 109 قوتابی ئه‌فغانی گه‌یشتوونه سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی زانكۆ ته‌واو بكه‌ن و بڕیاریشه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و ژماره‌یه بۆ 300 قوتابی به‌رزببێته‌وه و بێن له‌و شاره بخوێنن، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، قوتابییه ئه‌فغانییه‌كان به‌بێ پاسپۆرت و ڤیزا ئاسانكارییان بۆ كراوه تا بێنه ئه‌و شاره.
دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له مانگی ئابی رابردوو له كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان نزیك بوونه‌وه، قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی هه‌وڵی راكردنیاندا له‌و وڵاته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌وان به “كافر” ناوده‌بات.
كاتێك تاڵیبان كابوولی كۆنترۆڵ كرد، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له وڵاته، كه له رووی داراییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێت، به “حه‌شارگه‌ی كافران” وه‌سفكردووه، قوتابییه‌كانیشی به “سیخوڕ” ناوبردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر زوو قوتابخانه و زانكۆكانیشی داخست.
نه‌دا، كه كچه قوتابییه‌كی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیه له ئه‌فغانستان، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه و تۆماره‌كانی قوتابیانیان له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك سووتاند، بۆ ئه‌وه‌ی تاڵبیان ده‌ستیان به ناو و ناوونیشانی ئه‌و قوتابیانه نه‌گات، كه له‌و زانكۆیه ده‌یانخوێند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده كارمه‌نده بیانییه‌كانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان زوو گه‌یه‌ندرانه فڕۆكه‌خانه‌ی كابوول، به‌ڵام قوتابییه ئه‌فغانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه ده‌ركران، گوتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌فغانین و بیانین نین، بۆیه ره‌وشی ئه‌و قوتابیانه له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا زۆر خراپ بووه.
دواتر بڕیار درا ئه‌وانیش رزگار بكرێن و له 21ی ئابی رابردوو، نه‌دا و چه‌ند قوتابییه‌كی دیكه‌ی ئه‌فغانی له رێگه‌ی گه‌شتێكی “قه‌ته‌ریه” ئه‌فغانستانیان به‌جێهێشت، نه‌دا ده‌ڵێت “هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نه‌بوو”.