جریوەی ماچ

ئەڵماس مستەفا

كاتێك وەرە ئەستێرەكان نووستبن
مانگ وەنەوز بیباتەوە
چراكان گشتی خامۆش
شنەی باش،. مەست و سەرخۆش
ئەوكاتە وەرە بۆلام
كەهاتی ماچێك ئەكەین تەڕتر لە باران
جوانتر لەسروشتی عەدەن
لە گەڵ پێكی شەرابی دەستمان
سەما بۆ عەشق ئەكەین!
ژوورەكەمان پڕ ئەكەین لەجریوەی ماچ!
لێوەكانم هێندە تینووی ژوانی لێوەكانتە
لەمشەوەدا …
هەروەك یاقوت ئەدرەوشێتەوە
وەرە ببە بە ڕەشەبا ستیانە ئەرخەوانیەكەم
كراسە ئاویە تەنكەكەی بەرم فڕێ بدە
بمبەرە ناو بەهەشتەكەی خۆتەوە
مەست بوونێك مەستمكە
لەناو ڕۆحتا بمتوێنەوە!!

ھەواڵی زیاتر