بۆ خانمی خهونهكانم
خالید باشبڵاخی
ئەی ئەو ژنەی، ئێستایش دڵم
ئەوینی تۆی لێ دەچۆڕێت..!
خـەمـت، خـەریکـە بـەهـــاری
عومـرم. بەپایـز دەگۆڕێت!
***
ئـازارەکانـم. مـەگـــوشـــــــە،
بێئـۆقــرەیـیان لێ دەتکــێت!
لەشووشەی شەرابێک دەچـم
لەدەستی بەدمەستا بشکێت!
***
گــــوڵـی مـن، ئەگـەر دەتەوێ
مەعشووقەی باشبڵاخی بیت!
دەبـێ کـۆتـوبەنـد بپسێنـی و،
لــەدابـونەریت یاخـی بیت..!
***