حوسێن عه‌لی زینوه‌یی – هه‌ولێر
ئه‌م كتێبه كه كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتنی فكریه و له پێشه‌كیدا عه‌باس جه‌میل جێماو نووسیویه‌تی، بریتین له‌و گفتوگۆ و قسه‌كردنانه‌ی له‌باره‌ی به‌شێك له‌و چه‌مكه فكریانه‌ی كه سمكۆ محه‌مه‌د سهرودهریان لێ ده‌رده‌كات و قسه‌ی نوێیان له‌باره‌وه ده‌كات.
ئیستێك له به‌رده‌م مه‌عریفه‌دا، واته راوهستانێك بۆ پێناسه‌كردنه‌وه و ئاسان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه له‌نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی رابردوو هاتوونه‌ته نێو ئه‌ده‌بیات و رۆشنبیری كوردیه‌وه، كتێبێكه ده‌وڵه‌مه‌ند له موناقشه‌ی ئه‌و چه‌مكه فكریانه‌ی كه تا ئێستا به هه‌ڵه یان به ستایلی كلاسیك پێناسه كراون؛ لێره له‌م كتێبه‌دا قسه له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی (مۆدێرنه و ئایدیۆلۆژیا و جیاوازی و داهێنان و ئیستاتیكا و كۆچ و سیاسه‌ت و هتد) كراوه.
له‌باره‌ی مۆدێرنه‌وه ده‌ڵێ” مۆدێرنه ئازادی و ئەقڵانیهتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی توندڕه‌ویی ئایدیۆلۆژیک به‌كار هێنا”. له‌باره‌ی ئایدیۆلۆژیاوه ده‌ڵێ “ئایدیۆلۆژیا ماسكێكه له شێوه‌ی هۆشیارییه‌كی موزه‌یه‌ف و ته‌مومژاوی سه‌ره‌تای هه‌یه و كۆتاییەکەی نادیاره”.
له‌باره‌ی چه‌مكی جیاوازیه‌وه ده‌ڵێ “جیاوازی جگه له‌وه‌ی ململانێی چینایه‌تیه، گه‌مه‌ی حاڵهتهكانیشه”. له‌باره‌ی داهێنانه‌وه ده‌ڵێ ” داهێنان نیازی به پشتگیری نیه، وه‌ك چۆن ده‌قی مردوو پێویستی به ته‌ڵقین نیه”.
له‌باره‌ی چه‌مكی سیاسه‌ته‌وه ده‌ڵێ “هه‌موو دنیا به‌پێی فه‌لسه‌فه ریفۆرم بكات، سیاسه‌ت كۆتایی به چه‌وساندنه‌وه ناهێنێت”.
له‌باره‌ی چه‌مكی ئیستاتیكاوه ده‌ڵێ “ئیستاتیكا به‌رهه‌می هونه‌ری له ده‌ستی رواڵه‌ته ئه‌خلاقییه‌كان ده‌پارێزێ و نایكات به مڵكی تایبه‌ت”. له‌باره‌ی كۆچه‌وه ده‌ڵێ “ههژاریەکەی فكری رۆژهه‌ڵاتی بوو به‌سه‌ره‌كیترین هۆكاری كۆچ بوو، هه‌روه‌ها بازاڕی ئازاد كۆچبه‌ر و په‌ناهه‌نده‌ی، وه‌ك كاڵایه‌كی زیندوو ته‌ماشا كردووه”.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه پوخته‌ی ناوه‌ڕۆكی دوایین كتێبه كه كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتنی فكریه له‌گه‌ل سمكۆ محه‌مه‌ددا و عه‌باس جه‌میل جێماو ساز و ئاماده‌ی كردووه و لقی كهوركوكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه و خانه‌ی موكریان چاپی كردووه و ئێستا به‌رده‌سته بۆ خوێندنه‌وه.
كتێبێكه بریتیه له181 لاپه‌ڕه و خانه‌ی موكریان و كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی لقی كه‌ركوك چاپیان كردووه.