باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.
ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی “لەدڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ لەدەستدانی قوربانییانی تەقینی سیستەمی غازێک لە شاری سلێمانی ڕادەگەیەنین.”
هەروەها نووسیویەتی “هاوخەمیمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین، هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.”
رۆمانۆوسکی دەشڵێت “سوپاس و پێ‌زانین ئاراستەی کارمەندانی فریاگوزاری دەکەین.”
شەوی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی پارێزگای سلێمانی و له‌سه‌ربانی خانووێكی سێ نهۆمیدا سیستەمی غاز تەقییەوە، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش سێ خانوو به‌ته‌واوی ڕووخان و جگه له زیانی گیانی كه وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی پێدا، زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕووداوه‌كه و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان كه‌وتووه