گوته‌بێژی ته‌ندرووستی سلێمانی، سامان له‌تیف رایگه‌یاند، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سلێمانی، 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 9 كه‌سی دیكه بریندارن.
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كی كازێوه‌ی شاری سلێمانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه، خانوویه‌ك داڕما و زیانی زۆریش به ژماره‌یه‌ك خانووی ده‌وروبه‌ری رووداوه‌كه كه‌وت.
به گوێره‌ی لێدوانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، رووداوه‌كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی سیستمی غاز روویداوه.
ژماره‌یه‌ك له قوربانییه‌كان ژن و منداڵن و ته‌رمی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه له ژێر داروپه‌ردووی خانووه داڕماوه‌كه ده‌رهێنراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كدا، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی راسپارد، کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ ھۆکاری رووداوە دڵتەزێنەکە بکەن و بەھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکومەت ھەروەھا پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت