* كاسێمیرۆ ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد: پێشتر كاتێك له ریال مه‌درید بووم هه‌میشه پێموابوو لالیگا به‌هێزترین خوله‌كه، به‌ڵام بۆم ده‌ركه‌وت پرێمه‌رلیگ به‌هێزترینه.
* رۆژنامه‌ی ماركا: ڕیال مەدرید له ئێستادا پلانه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داڕشتووه، دوو پلانی هه‌یه، یه‌كێكیان گواستنه‌وه‌ی جود بێلینگهام له هاوینی داهاتوو، پلانی دووه‌میان گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالانده له هاوینی 2024.
* رۆژنامه‌ی ئاس: جود بێلینگهام یاریزانی لاوی یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند زیاتر حه‌ز ده‌كات له پرێمه‌رلیگ یاریی بكات، بەڵام ریال مه‌درید داوای له زینه‌دین زیدان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بكات و كارئاسانی بۆ بكات له رازیكردنی جود بێلێنگهام بۆ ئه‌وه‌ی له ریال مه‌درید یاریی بكات.
* جود بێلینگهامی ته‌مه‌ن 19 ساڵه و به ره‌سه‌ن ئینگلیزییه، له 2020 له یانه‌ی بێرمینگهام سیتی بۆ دۆرتمۆند گواسترایه‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2025 له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆتایی دێت، تا ئێستا رازیبوونی خۆی بۆ ریال مه‌درید ده‌رنه‌بڕیوه.
* ڕۆژنامەی “بیڵد”ـی ئه‌ڵمانیا: بورووسیا دۆرتمۆند بۆ ده‌ستبه‌رداربوون بێلنگهام داوای 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌كانی لیڤەرپوول، چێڵسی، پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه لاوه شه‌ڕی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.
* زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری سویدی: “خراپترین یادگارییەکانم له بارسێلۆنا بوو، له‌و یانه‌یه خه‌ریك بوو تۆپی پێم له‌بیر بچێته‌وه و وازم له هه‌ندێك باوه‌ڕ و بنه‌مایه‌كانی خۆم هێنا، هۆكاره‌كه هه‌مووی تۆپی پێ نه‌بوو، له زۆر شتی تریش دوودڵ بووم، زۆر بێهیوا بووم، شتەکانم بە شێوەیەکی جیاواز ئەنجام دەدا، له بارسێلۆنا جادووی تۆپی پێم لەدەستدا و ناسنامەکەم هه‌ر ون بوو، دواتر خۆم رزگار كرد و یانه‌كه‌م جێهێشت و چه‌ندان یانه‌ی دیكه‌ی گه‌وره‌ی جیهانم تاقی كرده‌وه.
* خاڤێر دێلاپێنا رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانیا: سیریزۆی سه‌رۆكی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یه‌كه‌مین هه‌نگاوی بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌رێكی نوێ هاویشتووه و په‌یوه‌ندی به لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كردووه، ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌یه كه لویز ئێنریكی له دوای كۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر واز له پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت و بیرۆكه و پلانه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یه‌كده‌گرێته‌وه.
* فیدرسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ریزبه‌ندی باشترین خوله‌كانی كیشوه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و خولی سعوودیه پێشه‌نگی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا خولی عێراقی له ریزبه‌ندی 15ـه‌می ئاسیا دێت، خولی سعوودیه لوتكه‌ی باشترینه‌كانی گرتووه، به‌وپێیه‌ی یانه‌ی هیلالی سعوودی له دوایین 3 ساڵی رابردوو دووجار بووه‌ته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، خوله‌كانی ژاپۆن، كۆریای باشوور، ئۆزبه‌كیستان، ئێران، له پله‌كانی دووه‌م تا پێنجه‌م دێن، خولی هۆنگ كۆنگ له پله‌ی شهشهدێت و خوله‌كانی قه‌ته‌ر، مالیزیا، ئیمارات، ڤێتنام. ئوردن، تایله‌ند، تاجیكستان و هیند له پله‌كانی شه‌شه‌م تا چوارده‌یه‌م دێن.