پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەردەوام دەبێت لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری.
بەگوێرەی بانگهێشتنامەی د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەرلەمانتاران، کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 2/10/2022، پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بەرنامەی کاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت تایبەت کردووە بە بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
دەقی بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان:
به‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٧)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱۰/۲ به‌م شێوه‌یه بێت:
• بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.