مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی پرسه‌نامه‌یه‌كدا، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنەماڵەی ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه كرد، كه لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن، گیانیان لەدەستدا.
ده‌قی پرسهنامهكه:
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە (تاهیر كاكەوڵا، سەروەر ئەنوەر، ئەردەڵان جەمال، توانا نەسرەدین، جەمال جەلال)م بيست، کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پێشمەرگایەتیدا، لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا، گیانیان لە دەستدا.
پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان