تین هاگ داوا ده‌كا كام یاریزانه ببه‌نه ریزه‌كانی یانه‌كه‌یه‌وه؟
ئیرك تین هاگ، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، داوا ده‌كا له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانێكدا واژۆ بكه‌ن، كه ئه‌و یاریزانه ئامانجی هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و نیوكاسڵ بووه.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی، بڵاوی كرده‌وه، كه تین هاگی هۆڵه‌ندی، داوای مردووه جۆنكالۆ ڕامۆس، هێرشبه‌ری پورتوگالی له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی داهاتوودا، بگوازرێته‌وه ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه به‌های ڕامۆس 25 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینییه و مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له یانه‌ی به‌نفیكا، 100 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینییه.
مێدیاكه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا زۆر باس له‌وه كرا ئه‌و یاریزانه ده‌چێته یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئیدی هاو، راهێنه‌ری یانه‌كه به دوای یاریزانێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕا و ئه‌وی به گونجاو زانیوه، هاوكات جێی سه‌رنجی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانییش بووه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه بودجه‌ی ماوه‌ی زستانه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد زۆر نابێ، چونكه له ماوه‌ی هاوینه‌دا بڕێكی زۆری بۆ ده‌ستخستنی یاریزانان خه‌رج كردووه.
ڕامۆس له هاوینی ڕابردوودا، ناوی وابه‌سته‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمانیش كرابوو، به‌ڵام له كۆتاییدا كاره‌كه سه‌رنه‌كه‌وت.
لیڤه‌رپوول له بۆندی ڤاڵڤێردی بێهیوا نه‌بووه
ڕاپۆرته مێدیاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول هیوای گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ فیدی ڤاڵڤێردی، یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ده‌ست نه‌داوه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول، خۆی پلان داده‌نێ و خۆی ئاماده ده‌كا، تا بۆندێكی نوێ پێشكه‌شی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید فیدی ڤاڵڤێردی بكا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له كاتێكدایه، كه پێشتر بۆندێكی 85 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینیی پێشكه‌ش كردبوو بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه، به‌ڵام ڕه‌ت كرایه‌وه.
ڤاڵڤێردی له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه ئاستێكی باش له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پێشكه‌ش ده‌كا و تا ئێسته 5 گۆڵی تۆمار كردووه، له یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له خولی ئیسپانی كه 2-1 بردیانه‌وه، گۆڵی تۆمار كرد.
ڤالڤێردی له هێڵی ناوه‌ڕاست، یان به‌رگریكاری ناوه‌ڕاست هه‌ست به ئاسووده‌یی و دڵنیایی ده‌كا، به‌ڵام ئێسته به ڕێنمایی كارلۆ ئه‌نچیلۆتیی راهێنه‌ر له باڵی ڕاست یاری ده‌كا.
رۆژنامه‌ی ئاس باسی له‌وه كردووه، كه راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول یۆرگن كلۆپ، یه‌كێكه له‌وانه‌ی زۆر به توندی سه‌رسامی ئاستی ڤاڵڤێردییه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كا كه یانه‌كه سارد نه‌بێته‌وه له ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه، له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ش هه‌وڵی ده‌ستخستنیان دا، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پێیان وابوو، كه پێشكه‌شكردنی بۆندێك له دواساته‌كانی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كیان، كارێكه وه‌كوو سووكایه‌تی و زه‌لیلكردن.
لیاو داوا ده‌كا پێش مۆندیال داهاتووی دیاری بكرێ
رافائێل لیاو، یاریزانی پورتوگالیی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان داوای كردووه چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ رۆسۆنێری پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر، یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
بۆندی لیاو له‌گه‌ڵ میلان له هاوینی 2024ـدا كۆتایی دێ و یاریزانه پورتوگالییه‌كه تا ئێسته ره‌تی كردووه‌ته‌وه بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی، باسی له‌وه كردووه، كه لیاو په‌له له‌وه ده‌كا ئه‌و بابه‌ته پێش مۆندیال یه‌كلا بكاته‌وه، تا ته‌نیا سه‌رنج و فۆكه‌سی له‌سه‌ر ئاستی بێ، نه‌ك بابه‌تی دیكه‌ی له‌سه‌ر داهاتووی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه لیاو مانه‌وه‌ی له میلان پێ خۆشه، به‌ڵام ده‌یه‌وێ به بۆندێكی باش نوێی بكاته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه یانه‌ی چێڵسی كۆڵ نادا و ده‌یه‌وێ ئه‌و یاریزانه بباته ریزه‌كانیه‌وه.
لیاو، دااوی كردووه مووچه‌كه‌ی بگاته 7 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه، ئه‌وه‌یش ئه‌سته‌مه میلان ره‌زانه‌ندیی له‌سه‌ر رۆییشتنی ئه‌و یاریزانه‌ی ده‌رببڕێ، چونكه هه‌ر كاتێك له یانه‌كه بڕوا، 15%ی بۆندی ئه‌و یاریزانه بۆ ئه‌و نابێت.