له راگهیهندراوێكی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستیدا هاتووه: لە هەر بەشێک لە زانکۆ، پەیمانگە تایبەتەکان، خوێندنى پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان، پێنج کورسى بەخۆڕایى بۆ وارسى شەهیدان و ئەنفالکراوان تەرخاندەکرێت.
له میانهی كۆبوونهوهی ئارام محهممهد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و عەبدوڵڵا حاجى مهحموود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، گفتوگۆ لەبارەى رێنمایى تایبەت بە خزمەتگوزارى (خوێندن و تەندروستى) کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان كرا.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لهمبارهیهوه گوتى: “لە خوێندنى بەرایى/ بەکالۆریۆس و دبلۆم، خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا و خوێندنى تایبەت، بەڕەچاوکردنى تایبەتمەندیەتى، هەوڵمانداوە زۆرترین ئاسانکارى و خزمەت پێشکەش بە وارسى شەهیدان بکەین و دەرفەت و هەلى خوێندنیان بۆ دەستەبەربکەین”.
وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپاتیکردەوە، لە سێکتەرى خوێندنى باڵا دەتوانرێت زۆرترین خزمەت و ماف و بۆ کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستەبەربکرێت