مه‌سرور بارزانی: ده‌رمانی كوالێتی باشتر بۆ هاووڵاتیانمان دابین ده‌كه‌ین 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حكومه‌ت له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستی به‌ چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی كردووه‌ بۆ دابینكردنی ده‌رمانی باشتر بۆ هاووڵاتیان.

مه‌سرور بارزانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ئەمرۆ حکومەت چاکسازییەکی گرنگی لەبواری تەندرینگی دەرمان لە کوردستان دەستپێکرد.

 روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، لەرێگەی گرێبەستە شەفافەکانەوە، دەرمان بە کواڵێتی باشتر و نرخێکی هەرزانتر بۆ هاوڵاتیانمان دابین دەکەین.

ھەواڵی زیاتر