پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سبه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌دات 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كانی عێراق پێشبینی ده‌كرێ دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌ چوارچێوه‌ی مادده‌ی 64ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق وه‌ڵامی داواكه‌ بداته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن خودی په‌رله‌مان یاخود له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێ دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌م ته‌نیا ڕاسپارده‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌ربكات، نه‌ك بڕیاری كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بدات.

به‌گوێره‌ی مادده‌ی 64ی ده‌ستووری عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوو ڕێگا دیاری كراوه‌ كه‌ ئه‌وانیش پێكهاتوون له‌‌:-

یەکەم: ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵدەوەشێتەوە، بە زۆرینەی ڕەهای ئەندامەکانی، لەسەر داوای یەک لەسەر سێی ئەندامەکانی، یان داواکاری سەرۆکی حکوومەت و بە ڕەزامەندی سەرۆک کۆمار.

دووەم: سەرۆکی کۆمار، دوای هەڵوەشاندنەوەی په‌رله‌مان، داوای هەڵبژاردنی گشتی لە وڵات دەکات لە ماوەیه‌كدا كه‌ له‌ ماوەی شەست ڕۆژ زۆرتر نه‌بێت لە ڕێكه‌وتی هەڵوەشاندنەوەی، و ئەنجوومەنی وەزیران لەم حاڵەتەدا بە دەستلەکارکێشاوە هەژمار دەکرێت و به‌ كاربه‌ڕێكه‌ر كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی ئه‌نجام ده‌دات.