پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگر له‌ چه‌ند دوكانێكی بازاڕی شێخه‌ڵای شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌  

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگر له‌ چه‌ند دوكانێكی بازاڕی شێخه‌ڵای شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و قائیمقامی هه‌ولێریش جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌ زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر ئاگادارکرانەوە لە بونی ئاگرێک لە بازاڕی شێخەڵا، کە بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەکی کەلوپەلی پلاستیکی کەوتوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و تائێستاش هۆکاری روداوەکە نازانرێت.