له‌مه‌ودوا غازی ماڵان به پسووله‌ی خۆراك دابه‌ش ده‌كرێ
قائیمقامی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه له‌مه‌ودوا له شاری هه‌ولێر غازی ماڵان لە ڕێگای پسوولەی خۆراك دابەش دەکرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بۆ زیاتر ڕێکخستنی دابەشکردنی غازی ماڵان لە شاری هەولێر، بڕیاردرا کەوا لە ڕێگای پسوولوی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت و هەر هاووڵاتییەك کە داوای غاز دەکات لە بریکارەکە دەبی پسوولەی خۆراکی ئامادەبێ و لەلایەن بریکارەکە پسوولەکە مۆر دەکرێ.
ڕاشیگه‌یاند: مەبەست لەو هەنگاوە وەك ئاماژەمان پێدا بۆ ڕێکخستنی زیاتری پڕۆسەی دابەشکردنی غازە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هاووڵاتییاندا بەنرخی فەڕمی (8500) دینار.
قائیمقامی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هەر بریکارێك سەرپێچی بکات و بەشە غازی هاووڵاتییان لە بازاڕی ڕەش بفرۆشێتەوە بە تووندی سزا دەدرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هەموو بریکارەکان لەلایەن لێژنەکانی قایمقامییەتی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانەوە چاودێری ورد دەکرێن.