لە سێ ساڵی ڕابردووداهەماهەنگییەکی باش لە نێوان حکوومەت و پەرلەمان هەبووە

لەماوەی ٣ ساڵی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی باش لە نێوان حکوومەت و پەرلەمان دا هەبووە و چەندین وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی سەردانی پەرلەمان و لیژنەکانی پەرلەمانیان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەرێ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێی کوردستان، لە ساڵی یەکەمی کابینەکەدا ٢٦ کۆبوونەوە لەنێوان وەزیرانی کابینەی نۆیەم و پەرلەمان ئەنجام دراوە کە هەریەک لە وەزیری ناوخۆ، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم و بریکاری وەزیری دارایی تێیدا ئامادەبوون و بابەتەکان تایبەت بوون بە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە. هەروەها هەریەک لە وەزیری ڕۆشنبیری و وەزیری کارەبا بەشدارییان کردووە سەبارەت بە ڕێکلامی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان.
لە ساڵی دووەم و سێیەمدا ، بەشداریكردنی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانی كوردستان، لە دانیشتنی ژمارە (5) ی خولی پایزەی ساڵی دووەم ، لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای ( لە ئەستۆگرتنی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان- عێراق).هەروەها بەشداریكردنی وەزیری هەرێم لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (9) لە ڕۆژی سێشەممە لە ڕێکەوتی (27/10/2020) تایبەت بە وەڵامی پرساندنی حكوومەت.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندی یاوەری لە تەلاری پەرلەمان لە ڕێكەوتی 11/5/2021 کۆبوونەوە، تەوەری كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر هەریەك لە پڕۆژە یاسای (وەبەرهێنان و هاوردەكردن و سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی کشتوکاڵ لە هەرێمی كوردستان و سندووقی خانەنشینی بۆ دەرچووانی بەشەكانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری لە كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان).
ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان، لە ڕێکەوتی ٦/٧/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و د.دیندار زێباری ، كریستۆڤەر گۆسنیڵ گەورە ڕاوێژکاری تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNITAD) لە تاوانەكانی داعش و سەرۆكی هەرسێ دادگا، تەوەری كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە دامەزراندنی دادگای تایبەتمەند بە تاوانەكانی داعش.
ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی (وەزیری دارایی و ئابووری، وەزیری ناوخۆ، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتیری ئەنجومەنی وەزیران) لەڕێکەوتی 25/4/2021 ، تەوەری كۆبوونەوەكە بریتیبوو لە (هەمواری یاسای ڕاژە و خانەنشینی هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ لە هەرێمی كوردستان- عێراق).
‌ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بۆ باسكردن لە هەمواری یاسای (ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت).
کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری پەروەردە و شاندی یاوەری لە ١٤/٣/٢٠٢١ ، بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پڕۆژە یاسای (وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان).
ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە ڕێکەوتی ٢٠/٧/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و چەند تیمێكی هاوكاری، تەوەری كۆبوونەوەكە بریتیبوو لە ڕادەربڕین لەسەر پڕۆژە یاسای (چارەسەری زێدەڕۆیی سەر زەوی کشتوکاڵ لە هەرێمی كوردستان- عێراق ).
لەهەمان کاتدا كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و چەند تیمێكی هاوكاریان لە ڕێگەی ئۆنڵاین ئەنجام درا لە ڕێكەوتی ١١ /٨ /٢٠٢٠ لەسەر پڕۆژە یاسای (وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان- عێراق) و (ڕەشنووسی بەیانی هەمواركردنی ماددەی (40) لە سیستەمی فەرمانگەی چاكسازی).

ھەواڵی زیاتر