جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق داوای پاراستنی خۆپیشاندەران دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات هێرش نەکەنە سەر خۆپیشاندەران و زیانیان پێ نەگەیەنن.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: خۆپیشاندانێکی ئارام و ئازادی ڕادەربڕین بە شێوەیەکی شارستانیانە مافێکی ڕەوایە کە دەستوور گەرەنتی دەکات.

ڕاشیگەیاند: داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەم بۆ پاراستنی باڵەخانەی پەرلەمان هێرش نەکەنە سەر خۆپیشاندەران بپارێزن لەهەر کاتێکدا بێت، چونکە ئەوان ڕۆڵەی گەلن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی 07ـی 2022 سه‌دان خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چوونه‌ نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵەخانەی پەرلەمان

ھەواڵی زیاتر