تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

لە شارەدێى سیروانى سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە، تەرمى هاووڵاتییەک دۆزرایەوە کە پیشتر لە ماڵەکەى خۆیدا گیانى لەدەست دابوو.

موقەدەم بارزان عوسمان، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: “شەوى (٢٥|٧|٢٠٢٢)، بنکەى پۆلیسى سیروان ئاگادار کرایەوە بە بوونی تەرمێک لە گەڕەکی ئازادیی ناحیەی سیروان، پاش گەیشتنی تیمی لێکۆڵینەوەی پۆلیس و بەڵگە و تاوان دەرکەوت تەرمی هاووڵاتی جەلال محەمەد حوسێن تەمەن ٦١ ساڵ، کە بێکار بووە و خۆی بەتەنیا لە خانوویەکدا دەژیا، چەند ڕۆژێک بەسەر مردنیدا تێ پەڕیوە”.

گوتیشى: “تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکیی دادی هەڵەبجە دەکرێت بەمەبەستی زانینی  هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی و دۆسیەی  لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی سیروان بۆ ڕووداوەکە ڕێک خراوە”.

ھەواڵی زیاتر