لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، دوو بار میوە کە بڕی هەر یەکەیان ٢٤ تەن زیاتر بوو کە لە تورکیا و ئەفغانستانەوە هاوردەکرابوون لەلایەن تیمەکانی وەزارەتەوە دەگەڕێندرێنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی فیزیایی بۆ دوو باری به‌رهه‌می كشتوكاڵی هاورده‌كراو كرا له تاقیگه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كانی مه‌رزی باشماخ، ده‌ركه‌وت ئه‌م به‌رهه‌مانه بۆ خواردن ناگونجێن،وه له ڕێگەی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی کە لێوه‌ی هاوردهكرابوو.
هەروەها ڕایگەیاند: باری یه‌كه‌م هه‌ڵوژه‌ی ووشكی لەخۆگرتبوو کە بڕه‌كه‌ی (24 ) ته‌ن بوو، له‌وڵاتی ئه‌فغانستان هاوردهكرابوو، هه‌روه‌ها باری دووه‌م به‌رهه‌می لاله‌نگی لەخۆگرتبوو کە بڕه‌كه‌ی (24.700) ته‌ن بوو، له وڵاتی توركیاوه هاوردهكرابوو.
ڕاشیگەیاند: ڕۆژانه له مه‌رزه‌كانی كوردستان فه‌رمانبه‌رانی كه‌ره‌نتینه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌رده‌وام له‌ئه‌ركدان بۆ پارێزگاری لە تەندروستی و سەلامەتی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ هاووڵاتییانی خۆمان و ڕێگری دەکەن لە هاتنه ژووره‌وه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێكی نەگونجاو بۆ هه‌رێمی كوردستان.