وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌وی ڕابردوو ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پشتڕاستكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: لە ڕاگەیانراوێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری داعشیان ڕاگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت لە سووریا ئەنجامیان دابوو.
ڕاشیگه‌یاند: بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەكه ئەو کەسەی دەستگیرکراوە پێشتر داواکراو بووە ناوی “هانی ئەحمەد کوردی”یە و بە والی رەققە دەناسرا، هه‌روه‌ها پسپۆڕی دروستکردنی بۆمب و تەقەمەنییەکان بووە و یەکێک بووە لە گەورە سەرکردەکانی داعش لە سووریا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئۆپەراسیۆنەکەی هاوپەیمانان پلانێکی هەستیاری بۆ داڕ‌ێژرابوو بەو پێیەی کەمترین زیانی لەنێو خەڵکی سڤیل و مەدەنی تەنانەت هێزەکانی هاوپەیمانان هەبووە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به وته‌ی ژەنەرال مایکڵ ئێریک کوریلا فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکی دا كه رایگەیاندووە ئەوان بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانی داعش لە هەر کوێیەک بن لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و زیان گەیاندن بەو چەکدارانە.