سیامند سێلکی
لای هه‌موو کوردیکی دڵسۆز و وشیار، ڕوون و خۆیایه که ساڵانێکه پ ک ک سیاسه‌تێکی مه‌ترسیدار دژی باشوور و ڕۆژاوای کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌ویش سیاسه‌تی ڕاده‌ستکردنی خاکی کوردستانه به داگیرکه‌رانی کوردستان.
ئامانجی پ ک ک له‌م سیاسه‌ته دوژمنکاریه ڕووخاندن یا به‌لای که‌مه‌وە به‌رته‌سکردن و سنووردارکردنی ده‌سه‌ڵاتی کورده به‌سه‌ر خاکه‌که‌یدا.
پ ک ک به‌ڕاسپارده‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان و به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌به‌رنامه‌یه‌ی بۆی دیاری کراوه هه‌ر جاره و له ده‌ڤه‌رێکی کوردستاندا، کار بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و سیاسه‌ته مه‌ترسیداره ده‌کات و به‌هاوبه‌شیی دوژمنانی کورد و به گوێره‌ی خواستی ئه‌وان ده‌خاته واری جێبه‌جێکردنه‌وه.
پ ک ک له‌چه‌ند قۆناغێکدا و به‌هه‌ماهه‌نگیی داگیرکه‌رانی کوردستان ئه‌م سیاسه‌ته‌ی له ڕۆژاوای کوردستان جێبه‌جێ کردووه و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له ڕۆژانی داهاتوودا قوناغێکی دیکه‌ش بخاته واری جێبه‌جێکردنەوەوە.
بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنانی کورد و پ ک ک بێ کێشه و ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته جێبه‌جێ بکه‌ن. سه‌ره‌تا پ ک ک هه‌وڵی داوه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه زه‌مینه‌یه‌کی له‌بارو گونجاو بۆ چۆنیەتیی جێبه‌جێکردنی هه‌ر قۆناغێک له‌و سیاسه‌ته بڕه‌خسێنێ. له‌م سۆنگه‌وه واقعی قه‌ندیلی له‌شاری عه‌فرینی ڕۆژاوای کوردستان کۆپی کرد. هه‌موو بیانوو و پاساوی پێویستی دایه ده‌ست تورکه‌کان، که ئیدعای ئه‌وه بکه‌ن له عه‌فرینه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یان هه‌یه و، هه‌ر له‌وێشه‌وه کرده‌ی تیرورستی دژی تورکیا دەكرێت. تورکه‌کان به‌خستنه‌ڕووی بەڵگه‌ی پێویست (که له‌لایان پ ک ک وه بویان فه‌راهه‌م کرابوون) له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا به‌باشی کاری له‌سه‌ر ئه‌م پرسه کرد و، توانیان تاڕاده‌یه‌ک ڕه‌زامه‌ندیی نێودەوڵەتی بۆ هێرشکردنه سه‌ر عه‌فرین به‌ده‌ست بێنن. ئه‌و کاته‌ی تورکه‌کان ئاماده‌کاریان بۆ هێرشه‌که ده‌کرد. سه‌رکرده باڵاکانی پ ک ک زوو زوو له میدیاکانه‌وه ده‌رده‌که‌وتن و ئیدعای ئه‌وه‌یان ده‌کرد گوایه ئه‌گه‌ر تورک هێرش بکات، ئه‌وه عه‌فرین له‌ژێر پێی سوپای تورکیادا ده‌که‌نه ڤێتنام !
مه‌به‌ست له‌م لێدوانانه ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وه بوو بەڵگه‌ی پێویست بکه‌وێته ده‌ست تورکه‌کان که عه‌فرین وه‌کو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددی بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی ولاته‌که‌یان له‌پێش چاوی جیهان وێنا بکه‌ن. وه‌کو بینیمان پ ک ک به‌م ڕێگایه دوای کاولکردنی، شاری عه‌فرینی و ده‌وروبه‌ری ڕاده‌ستی تورکه‌کان کرد. له سالی (2020)دا به‌هه‌مان نه‌خشه و به‌رنامه شاره‌کانی گرێ سپی و سه‌رێ کانیان له‌ڕۆژاوای کوردستان ڕاده‌ستی تورکه‌کان کرد و، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا کۆبانێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ش به‌هه‌مان ڕێگا و به‌هه‌مان سناریۆ ڕاده‌ست بکات.
ڕوونه پ ک ک و داگیرکه‌رانی کوردستان به‌هه‌مان ئه‌و نه‌خشه و پیلانه‌ی که له ڕۆژاوای کوردستان جێبه‌جێیان کردووه، هه‌وڵیان داوه به‌هه‌مان شێوه سیاسه‌تی ڕاده‌ستکردنی خاک له هەرێمی کوردستانیش جێبه‌جێ بکه‌ن، بەڵام به‌هۆی هه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه و فیداکارییان له‌به‌رگریکردن له‌خاکی کوردستان. پ ک ک و هاوبه‌شه‌کانی نه‌یانتوانیوه وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌خشه و به‌رنامه‌یان بۆ داڕشتووه ئه‌و سیاسه‌ته جێبه‌جێ بکه‌ن. پ ک ک و هاوبه‌شه‌کانی ته‌نها له شنگال توانیویانه تا راده‌یه‌ک له جێبه‌جێکردنی ئه‌و سیاسه‌ته دوژمنکاریه‌دا سه‌رکه‌وتوو بن. ئه‌ویش به‌هۆی ڕووداوه‌کانی خیانه‌تی شازده‌ی ئوکتوبه‌رەوه بوو. به‌هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌وه پێشمه‌رگه له‌و ده‌ڤه‌ره کشایه‌وه. ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه که پ ک ک و هابه‌شه‌کانی بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی خاکی کوردستاندا بگرن.
له‌ناوچه سنوورییه‌کانی نێوان باکوور و باشووریش وه‌کو ده‌ڤه‌ری خواکورک و مزۆریی باڵا و نێروه و ڕێکان و به‌رواریی باڵای که ساڵی(1991) به‌ده‌ست پ ک ک وه بوون. پ ک ک و تورک به‌هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگییه‌کی ته‌واوه‌وه جێگۆڕکێیان به‌هێزه‌کانیان کرد. پ ک ک به‌بێ شه‌ڕ له‌و هه‌موو ناوچه ستراتیژی و شاخاویانه کشایه‌وه و ڕاده‌ستی سوپای تورکیای کردن.
دوای ڕاده‌ستکردنی ئه‌و ناوچانه، پ ک ک به‌ڕاسپارده‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌وڵ ده‌دات هێزه‌کانی خۆی له‌ناوچه ئاوه‌دانه‌کانی دهۆک و هه‌ولێر نزیک بکاته‌وه. ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌یه، تا به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕۆژاوای کوردستان زه‌مینه‌ی داگیرکاری بۆ تورکیا بڕه‌خسێنێ و بیانوو و پاساوی پێویستیان بدات ده‌ست. بەڵام هه‌روه‌ک له‌سه‌روه ئاماژه‌مان پێ کردووه پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له سۆنگه‌ی خه‌مخۆری و په‌رۆشییان بۆ پاراستنی خاک و خه‌ڵکی کوردستان و قه‌واره‌ی فیدراڵی، دڵسۆزانه ئه‌رکی سه‌رشانیان جێبه‌جێ کردووه و ڕێگر بوونه له‌وه‌ی شار و گۆنده‌کانی باشوور وه‌کو ڕۆژ ئاوای کوردستان له‌لایان پ ک ک وه ڕاده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستان بکرێن. بێگومان ئه‌گه‌ر له‌سایه‌ی زه‌حمه‌ت و شه‌ونخونیی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌کانی کوردستانه‌وه نه‌بێت، پ ک ک واقعی عه‌فرین و گرێ سپی له هه‌موو ناوچه‌کانی هەرێمیش کۆپی ده‌کات.