سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسی کوردستان رایدەگەیەنێت 16ی ئەم مانگە دیاردەی مانگگیران رودەدات و لە هەرێمی کوردستانیش دەبینرێت.
ئەژی چەتۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسی کوردستان رایگەیاند،” رێکەوتی 16ی ئەم مانگە دیاردەی مانگگیران رودەدات، لەهەرێمی کوردستان کاتەکەی دەکەوێتە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانەوە”.
رونیشیکردەوە،” مانگگیرانەکە لەهەرێم بەشێوەی نیمچەیی رودەدات لەبەر ئەوەشی کەلەکاتی بەرەبەیاندایە، کەم کەس هەستی پێدەکەن”.
پێشتر رۆژنامەی ئیتیحادی ئیماراتی بڵاویکردبوەوە،”روداوی مانگگیران رۆژی 16ـی ئه‌م مانگه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان ده‌بینرێت، له‌وانه هه‌ریه‌ك له كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا، ئه‌وروپا، ئه‌فریقیا، ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور و زه‌ریای هێمن”.
ئاشکراشیکردوە،”ته‌واوی قۆناغه‌كانی مانگگیران 5 كاتژمێر و 19 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت”.
دیاردەی مانگگیران دیاردەیەكی گەردونییە و بەهۆی داپۆشینی مانگ بەسێبەری زەوی رودەدات، لێكۆڵینەوەكانیش دەریان خستوە لەكاتی مانگ گیراندا پلەی گەرمی سەر مانگ گۆڕانكارییەكی گەورە تێیدا رودەدات و لە 160 پلەی سەدییەوە دەبێتەوە 99 پلەی ژێر سفری سەدی.