دەربارەی ووتەكانی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بەناوی بڕیار رەشید كە ئاماژەی بەوە داوە گوایە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگری لە هاتنی دەرمان كردووە لە بەغداوە بۆ پاریزگای سلێمانی ، لێرەوە بۆ رای گشتی و هاوونیشتمانیانمان لە پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنین كە ئەمەی گوتراوە هیچ ئەسڵ و ئەساسی نیەو جگە لە مەڕامی سیاسی و ورووژاندنی هەستی هاووڵاتیانی سلێمانی خۆشەویست هیچیتر نیە چونكە ناوبراو بێ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی هاتنی دەرمان لە بەغداو دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكان ئەم قسانەی كردووە ، لێرەوە بە هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان رادەگەینین كە هاتنی دەرمان لە رێگەی دامەزراوەی كیمادیاوە لە بەغدا راستەوخۆ دەگاتە كۆگای دەرمانی پارێزگاكان و ناگەڕێتەوە كۆگاكانی وەزارەتی تەندروستی تا بەشە دەرمانی پارێزگاكان دیاری بكات . پێدانی بودجەی زیاتری كۆرۆنا كە لەبەغداوە دەگەیشتە هەرێمی كوردستان و دروستكردنی نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان و لە شاری سلێمانی شایەدی ئەو كارانەن كە ئەنجامدراوە لە پارێزگاكە و بەئەركی خۆشمان دەزانین خزمەتی هەموو پارێزگگاكان بكەین بێ جیاوازی .
د.ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
٧ی ئایار ٢٠٢٢