پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

تەندروستی هەولێر: حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربون تۆماركرا 

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند، حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربون له‌ پارێزگاكه‌ تۆماركراوه‌.

ده‌شڵێت، ئەو كەسەی گومانی لێدەكرێت تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نیوە.
دەشڵێت: ئەو حاڵەتەی گومانی لێدەکرێت هەڵگری ئەو ڤایرۆسەکە بێت، لە ناوەڕاستی عێراقەوە هاتووەتە هەولێری پایتەخت.