پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لەعێراق 40 حاڵەتی تووشبوون و هەشت گیان لەدەستدان بە‌ پە‌تای خوێنبەربوون تۆماركراوە 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، سەیف بەدر لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی عێراقییە كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، رایگەیاندووە “پەتای تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە عێراقدا نوێ نییە، دامەزراوەكانمان 40 حاڵەتی تووشبوون و هەشت گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆماركردووە كە نیوە زیاتری لە پارێزگای زیقار بووە.
سەیف بەدر راشیگەیاند”لە میانی ئەمساڵدا حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون رووی لە هەڵكشان كردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق داوای لە دەزگاكانی راگەیاندن كرد پشتیوانی لە كارەكانی وەزارەتەكەی بكەن لە هەڵمەتی هۆشیاریی تەندروستیی بۆ چۆنییەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە.
دوای نزیكەی شەش رۆژ لە تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە كەركووك كە پیاوێكی تەمەن 47 ساڵ بوو، دوێنێ هەینی، تووشبووەكە گیانی لەدەستدا.