هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی  فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات 

سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان مەسرور بارزانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی له‌ سەفین دزەیی سەرۆکی  فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( کاکە دزەیی) خاڵی.

سه‌رۆکی حکوومەت هاوخه‌می خۆی  پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.