هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری ده‌كات

لیژنه‌ی بینینی مانگ-ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان له‌ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (30ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) لیژنه‌كه‌یان چاودێری مانگ ده‌كات و له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌دات.

نەبەز ئیسماعیل که‌مال، بڕیاردەری لیژنەی باڵای بینینی مانگ ئاشكرای كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە ھەماھانگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە.

بڕیاردەری لیژنەی باڵای بینینی مانگ ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرد، بۆ ئەم مەبەستە كاتژمێر 6:30ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دەزگاکانی راگەیاندن بانگھێشت دەکەین، بۆ رێکخستنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.