ڕوونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەولێرەوە

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو دەنگەی کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر بیسترا و بەشێکی هاونیشتمانییان هەستیان پێکردووە یاریی ئاگرین بووە. 

موقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمشەو (هەینی 29-4-2022) بە تۆڕی میدیایی ڕایگەیاند “هاونیشتمانییانی خۆشەویستی شاری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو دەنگەی بیستراوە یاریی ئاگرین بووە.”

 بەپێی زانیارییەکان، هەڵدانی یاریی ئاگرینەکە بەهۆی کۆتاییهاتنی یاریی سینی سینیانێ بووە لە هەولێر.  بەپێی ئەو ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لەنێو پارکی شار لەنزیک قەڵای هەولێر چەند کەسێک یاریی ئاگرین دەتەقێنن، بەڵام چەند کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاویان کردووەتەوە کە “دەنگی تەقینەوە لە هەولێر بیستراوە.” 

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەی پشتڕاستکردەوە و دڵنیایی دا لەوەی کە دەنگەکە تەنیا بەهۆی یاریی ئاگرین بووە و هیچ تەقینەوەیەک رووینەداوە. 

ھەواڵی زیاتر