گەرمیان.. رووداوێکی هاتووچۆ مردنی دوو کەسی لێکەوتەوە
ئەمڕۆ هەینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گەرمیان رایگه‌یاند به‌هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری مارسیدس لە رێگه‌ی کەلار – دەربەندیخان، لە نزیک گوندی ئاوە خێری، شوفێر و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا.