وەڵامێکی یاسایی کورت بۆ د.عیزەت سابیر

١- لەرووی یاساییەوە بۆ شوێنێکی بازرگانی وەک ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ دوو جۆر باج هەیە:
یەکەم/باجی خانوو بەرە: کەلەم جۆرە باجەدا بەپێی یاسا مۆڵەتی وەبەرهێنانیان هەیە بۆیە بۆ ماوەی دە ساڵ لێخۆش بوون لە باج دەیان گرێتەوە نە لە هەولێرو نە لە سلێمانی باج نادەن ،بەڵام دوای دە ساڵەکە دەبێت لە سلێمانی باج بدەن لەبەر ئەوەی شوێنی عقارەکە دەکەێتە شاری سلێمانی بۆ یە خاظع دەبێت بۆ باجی خانووبەرەی سلێمانی.
لێرەدا بەپێویستی دەزانم کە روونی بکەمەوە لە چەند مانگی پێشوودا و لەم ساڵدا بەپێی سەرچاوەیەکی ناو بەرێوەبەرایەتی باجی خانووبەرەی سلێمانی تەنها (ماجدی مۆڵ) بڕی (٠٠٠’٠٠٠’٥٥٠) پێنج سەدو پەنجا ملیۆن دیناری عێراقیان لێ وەرگیراوە وەک باجی (زەوی).

دووەم/ باجی دەرامەت: کە هەر خاوەن کارێک بەپێی ئەو چالاکیەی دەیکات و قازانج دەکات ساڵانە باجی دەرامەتی لێ وەردەگیرێ،لە سنوری خۆی واتا شوێنی پیشەکەی، کەلێرەدا سەرجەم دووکانەکانی هەردوو شوێنە بازرگانیەکە باجی دەرامەت لە بەرێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی سلێمانی تەسلیم دەکەن ،کە ئەو قازانجەی بەرێزیان باسی دەکات ئەمەیەو هیچ پەیوەندی بە خاوەنی ئەو شوێنانەوە نیە ، تەنانەت مۆڵەت پێدانی کارکردنیشیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنوری سلێمانیە هەر یەک بەپێی چالاکی خۆی.

-شتێکی زۆر ناشرین و دوور لە ئیتیکی پیشەییە کەسێکی بەئاگا لە کاروباری ئیداری و یاسا بەم شێوەیە رای گشتی بەلا رێدا ببات .
تێبینی/
١- لەسەر بابەتی هەردوو باجەکە بۆ هەموو شوێنە بازرگانیەکان بەم شێوەیەیە نەک تەنیا بۆ ئەوانەی ناویان هاتووە.
٢- من بریکاری ئەو شوێنانە نیم بەڵام وروژاندنی بابەتەکە کاریگەری لەسەر دەروونی خەڵک هەیە و وەک (پارێزەرێک) بەپێویستم زانی ئەم روونکردنەوەیە بڵاو بکەمەوە.
پارێزەر/شاباز سیوەیلی
٢٨/٤/٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر