ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له گهرمیان شوانێكی كوردیان رفاند.
چەکدارانی داعش لە گوندی دوڕاجی سنووری ناحیەی زنانە لە ناوچەی داودەی گەرمیان، شوانێكی كوردیان بە ناوی سەروەت رەشید رفاند.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک له ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند، چەندین جار داوایان لە مەڕدارەکانی ناوچەکە کردووە نەچنە ئهو شوێنانهی چهكدارانی داعشی لێیه، بهڵام بەقسەیان نەکردوون، بەم هۆیەوە رووبەڕووی رفاندن دەبنەوە.