هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مه‌سروور بارزانی: داوا لە حكوومەتی عێراق دەکەین زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو قەرەبوو بكاته‌وه‌ 

مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ رایگه‌یاند، سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هه‌ردوو كاره‌ساتی ئه‌و شاره‌.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و گوللـەبارانکردنی خۆپێشاندانێكی سڤیل لەلایەن رژێمی بەعسەوە.

له‌ تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێره‌دا دووباره‌ داوا لە حكوومەتی عێراق دەکەین زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو قەرەبوو بكاته‌وه‌.