حکوومەتی هەرێمی کوردستان چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی له بواری كاره‌با و ئاو جێبه‌جێكردووه، به‌ڵام دروستكردن و به ئه‌نجامگه‌یاندنی پڕۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه، چونكه له دوای ساڵی 1957 كه پڕۆژه‌ی هایدرۆپاوه‌ر له‌سه‌ر ئاوی دوكان دروستكرا، وێستگه‌ی هایدرۆپاوه‌ری دێره‌لووك به یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی هاوشێوه داده‌نرێت كه حكوومه‌تی هه‌رێم دروستی ده‌كات.
ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كه‌وێته دێره‌لووكی سنووری پارێزگای دهۆك، له دوو قۆناغی سه‌ره‌كی پێكدێت و قۆناغییهكهمی به ڕێژه‌ی %100 ته‌واو بووه و قۆناغی دووه‌میشی به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كرێت و له ئێستادا %95ی كاره‌كانی تەواو بووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ده‌كه‌وێته كار و بە تۆڕی نیشتمانی دەبەسترێتەوە.
پڕۆژه‌ی هایدرۆپاوه‌ری دێره‌لووك نزیكه‌ی 38 مێگا وات كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت و
ئه‌و به‌نداوه‌ی لێی دروست ده‌كرێت به‌رزییه‌كه‌ی 11 مه‌تر ده‌بێت.
بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ته‌واوی پڕۆژه‌كه 151.8 ملیۆن دیناره وڕۆژانه زیاتر له 300 كه‌س له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن كه %15 ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن، ئه‌م پڕۆژه‌یه به دۆستی ژینگه‌ش داده‌نرێت چونكه له‌سه‌ر ئاو كار ده‌كات و هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی بۆ سه‌ر ژینگه نییه.
پڕۆژه‌ی هایدرۆپاوه‌ری دێره‌لووك دوای ته‌واو بوونی چه‌ندین سوودی ڕاسته‌وخۆی لێ وه‌رده‌گیرێت وه‌كو 38 مێگا وات كاره‌با و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می ڤۆڵتییه، هه‌روه‌ها له بواری سامانی ئاژه‌ڵی و گه‌شتوگوزاریی له ئایینده‌دا سوودی به‌رچاوی ده‌بێت.
وێستگه‌ی هایدرۆپاوه‌ری دێره‌لووك له‌سه‌ر زێی گه‌وره له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای ELC ئیتاڵی و وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری