پرسه سه‌ره‌كییه گشتییه‌كان و سه‌ره‌كیترین كێشه كه‌سییه‌كانی تاكه‌كان له‌م سه‌رده‌مه كامانه‌ن؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه چ به‌هایه‌ك كه‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه و ئه‌و به‌هایانه‌ش كامانه‌ن كه هیشتا ماوه‌ته‌وه و خه‌ڵك ڕێزی لێ ده‌گرێت. به مانایه‌كی تر، پێویسته ئه‌وه ببینین چ پێكدژیی و دووفاقییه‌كی به‌رچاو له ئارادایه؟ ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك هه‌ست به خۆش و خۆشگوزه‌رانی ده‌كه‌ن ئه‌و به‌هایانه‌ی بڕوایان پێی هه‌یه، به به‌های ڕێزلێگیراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌و كاتێ هه‌ندێ له به‌هاكانیان ده‌خه‌نه ژێر پێیانه‌وه، دووچاری جۆرێك له نیگه‌رانیی و هه‌وكردن ده‌بنه‌وه و دواجار ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی به‌هاكانیان و پیرۆزییه‌كانیان ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه، خۆیان به بێ كه‌سانی بێ په‌روا و بێ پشت و په‌نا دێته‌به‌رچاو.
ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی خه‌ڵكان هوشیارییان به‌رامبه‌ر به‌هاكانیان و هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ر به‌هاكانیان نییه، ئه‌وا له دۆخی لێكچوو و هاوشێوه‌دان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رامبه‌ر ته‌واوی به‌هاكانیان به‌م چه‌شنه بمێننه‌وه، تووشی بێزاری و نیگه‌رانیی ده‌بنه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ش، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زانیاری‌یان به‌رامبه‌ر به‌هاكانیان نه‌بێت و ته‌نانه‌ت هه‌ست به خودی هه‌ڕه‌شه‌كانیش بكه‌ن، هیشتا تووشی جۆرێك نیگه‌رانیی و دڵه‌راوكێ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه بگاته لووتكه‌ی خۆی ئه‌وا ده‌بێته هۆی نائارامی و دۆخێكی كوشنده.
ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه سهردهكهمان، سه‌رده‌می ژاوه ژاو و واته واته، به‌ڵام ئه‌م دۆخه هێشتا به‌و جۆره په‌رش نه‌بۆته‌وه كه نه‌توانین چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كیی بۆ نه‌دۆزینه‌وه، له باتی ئه‌وه‌ی كیشه‌كان له بۆته‌ی به‌ها و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان تاوتوێ بكرێن، زۆرجار هه‌ر به پرسه ڕواڵه‌تییه‌كان وازدێنین، بۆ ئه‌وه‌ی پرسه گشتییه‌كان تاوتوێ بكرێن، به‌رده‌وام ئه‌م هه‌سته په‌تییه گشتییه هه‌یه كه هه‌موو شتێك سروشتیی و به‌ڵگه‌نه‌ویسته. به مانایه‌كی تر، هێشتا چییه‌تی به‌هاكان و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی یه‌كجاره‌كی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت هێشتا زۆربه‌ی ئه‌م پرسانه له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ناسراو و پله‌به‌ند نه‌كراوه.
له ساڵانی 1930 جگه له ژماره‌یه‌كی كه‌می سه‌رمایه‌دار، ته‌واوی خه‌ڵك به باشی ئه‌وه‌یان ده‌زانی كه كێشه كه‌سییه‌كانیان به‌هۆی واقیعی ئابوورییه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه له باسه‌كانی په‌یوه‌ست به قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری، تیۆره‌كانی كارل ماركس و زۆربه‌ی ماركسیسته هاوچه‌رخه‌كان بایه‌خیان پێ ده‌درێت. خه‌ڵكیش كێشه خودییه‌كانیان له په‌یوه‌ست به قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری له‌پێشچاو بگیردرێن. له‌و سه‌رده‌مه ئه‌و به‌هایانه‌ی كه كه‌وتبوونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، به‌ته‌واوی دیار و ئاشكرا بوو. ئه‌و دووفاقیه سه‌ره‌كییه‌ی كه بۆته هه‌ره‌شه له‌به‌رامبه‌ر به‌هاكانی خه‌ڵك به‌روونی ناسراوه و خه‌ڵكیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و قووڵ كاریگه‌ری ئه‌م پێكدژیی و دووفاقییانه له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن. ئه‌م ساڵانه له ڕاستیدا قۆناغێكی ته‌واوی سیاسیی پێكده‌هێنن.
له ساڵانی پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی نه بهههكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كران و نه هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ش له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دا بوون. له ئاخروئۆخری ئه‌م قۆناغه زۆربه‌ی نیگه‌رانییه‌كان كه‌سیی و تایبه‌تیی بوون و زۆربه‌ی كێشه گشتییه‌كان و بڕیاره گرنكه‌كان هه‌رگیز به‌شێوه‌ی پرسی گشتی نه‌خرانه‌ڕوو. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هاكانی ئازادی و عهقڵییشیان په‌سه‌ندكردبوو، دۆخێكی نائارامی له ناخیاندا هاتبووه كایه‌وه. ئه‌م دۆخه نائارامییه پرسێكی گشتی بوو، له ڕاستیدا هه‌ر ئه‌م دۆخه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته له ئارادابوو.
جێی سه‌رسوڕمانه هه‌ندێ له چاودێران و ڕاڤه‌كه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی دۆخێكی له‌م چه‌شنه به گۆڕانی سه‌ره‌كیی جۆره واقعییه‌كانی پرس و كیشه‌كانی ده‌به‌ستنه‌وه. ئه‌وان پێیانوایه كه كێشه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری پرسه ئابوورییه‌كانه و به چۆنایه‌تیی ژیانی كه‌سییه‌وه په‌یوه‌سته. هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ پرسێك بتوانرێ به پرسێكی ته‌واو كه‌سی دابنرێت، بوونی نییه. ئه‌مرۆ له باتی ئه‌وه‌ی تاوتوێكردنی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كاركردنی پیره هه‌ژاره‌كان، قسه‌كردن له‌باره‌ی كتێبه‌كانی منداڵان و له باتی خستنه‌ڕووی پرسی هه‌ژاری، بایه‌خ به بابه‌تی كاتی به‌تاڵ ده‌درێت. له لایه‌ك زۆربه‌ی پرسه گشتیی و كیشه تایبه‌تییه‌كانی تاكه‌كان له چوارچێوه‌ی گرفته ناوهكییهكانیان ده‌خرێته ڕوو، زۆرجار به‌شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز له پرس و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن دووره‌په‌رێزی ده‌كه‌ن. ئه‌و پرسانه‌ی كه له ئاستی جیهانی ده‌خرێته‌ڕوو له په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته خۆرئاواییه‌كان و به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خراوه‌ته به‌ر سه‌ره‌نجه‌وه. به‌م چه‌شنه، ویست و به‌رژه‌وه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به‌رده‌وام له به‌رده‌م په‌راوێزخستن و تڕۆكردندایه. به‌كورتی ده‌كرێ بڵێین، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ژیانی كه‌سیی به‌جیا له دامه‌زاروه كۆمه‌ڵایه‌تییه دهستباڵاكان تاوتوێ ده‌كرێت.
بۆ نموونه، با كاتی به‌تاڵ لهپێشچاوبگرین (هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌خرێته‌ڕوو په‌یوه‌سته به دۆخی كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا) بێگومان بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كار و ئیشكردن بده‌ین، ناتوانین لهبارهییانهوه هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ین، بۆ نموونه كێشه‌كانی خێزان له په‌یوه‌ست به كتێبی منداڵان، بێ له‌پێشچاوگرتنی خێزانی ناوه‌كیی هاوچه‌رخ و په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی به دامه‌زراوه تازه‌كان نه‌كرده و مه‌حاڵه. به‌م چه‌شنه، پرسی كاتی به‌تاڵ و شێوه‌ی سوودوهرگتن لێی ناتوانرێ وه‌ك پرسێك بخرێته‌ڕوو، ته‌نیا ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌وه‌مان ده‌ستینشان كردبێت كه نائارامی و ناجێگیری تا چ ڕاده‌یه‌ك ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و تایبه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌مریكا ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه.
له دۆخ و ڕه‌وشێكی له‌م چه‌شنه هیچ كام له كێشه كه‌سییه‌كانی تاكه‌كان بێ ناسینی قه‌یرانه‌كانی چاودێریكردن كه به‌شێكه له خه‌سڵه‌ته خودییه‌كانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، نه شایه‌نی قبوڵكردنه نه ده‌كرێ ڕێگه‌چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه.
ده‌روونناسه‌كان و ده‌روونشیكاره‌كان زۆربه‌ی جار پیێماندهلێن كه نائارامی و نیگه‌رانیی خه‌ڵك هۆكاری ده‌روونی و كه‌سیی هه‌بووه و به‌م هۆیه‌ش تاكه‌كان له ده‌ربڕینی هۆكاری كێشه‌كانیان ده‌سته‌وه‌ستان و دووره‌په‌رێزن، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ئه‌مه‌یه كه به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئێرنیست جۆنز ((دوژمنی سه‌ره‌كیی مرۆڤ، سروشتی سه‌ركێش و هێزه شاراوه عه‌قڵییه‌كانی)) ئه‌و نییه. هۆكاری كێشه‌كانی خه‌ڵكی، له ناواخنی هێزه لهرێلادهرهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخه، شێوه‌ی بێگانهكهر و نامروییكردنی به‌رهه‌مهێنان و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری هه‌واڵده‌ران و زنجیره‌به‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه. به‌كورتی، هۆكاری بهدبهختیییهكانی خه‌ڵك به‌هۆی گۆڕانه‌كانی سروشتی مرۆڤه له هه‌لومه‌رجه كۆمهڵایهتییهكانیدا.
ئه‌مرۆكه گرنگترین په‌یامی سیاسیی ڕوناكبیرانهی بیرمه‌ندانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌م خاڵه‌دایه كه هۆكاری نیگه‌رانیی و دۆخی ناله‌باری و شێواوی گشتیی تاوتوێ بكه‌ن. بیرمه‌نده‌كانی تری وه‌ك بیرمه‌ندانی زانسته فیزیكییه‌كان، هونه‌رمه‌ندان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌یی ڕۆشنبیران په‌یامێك بۆ بیرمه‌ندانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داده‌نێن. به‌ن هۆیه، من پێموایه كه زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌مرۆدا ده‌رخه‌ری گشتیی سه‌رده‌می كولتووریی هاوچه‌رخن و خه‌یاڵی كۆمهڵناسییانهش دگرنگترین جۆری خهیاڵكردنهوهیه كه پێویستیی زۆرمان پێیه‌تی