چواس خالید – هەولێر
لەگەڵ توندترکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی زیادتر لە هەزار و دوو سەد تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە ماوەی نۆ مانگدا، هەنگاوەکانی چارەسەر و شیاندنەوەی تووشبووانی ماددەی هۆشبەر خێراترکراوە و پڕۆژەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوە لە هەولێر ٦٣% کارەکانی تەواوبووە.
بەپێی ئامارێکی بڵاوکراوە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە نۆ مانگی سەرەتای ٢٠٢٦، هەزار و دوو سەد و بیست و سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە تێیاندا حەوت سەد و سی و نۆ کەسیان بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوونە، هاوکات هەر بەپێی ئامارەکان، لەو ماوەیەدا دەست بەسەر سێ سەد و چل و سێ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و دوو هەزار و شەش سەد و پازدە شیش حەبی هۆشبەر لە ئۆپراسیۆنەکاندا گیراوە.
هاوکات لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان توانیویەتی چەندین بازرگانی نێودەوڵێتی لە دەرەوەی وڵات بگەڕێننەوە و دەستگیری بکەن.
مادده هۆشبهرهكان كه ههڕهشه و مهترسی گهورهن لهسهر ئاسایش و تهندروستی سهر كۆمهڵگه، حكوومهتی ههرێمی كوردستان جیا له بهرهنگاربوونهوهی لە ڕێگەی ئاسایش و یاساوە، هەموو هەوڵێکی داوە تا بەر بە تەشەنەی ئەو ماددە ژەهرییە بگرێت و یەکەی ڕاوێژکاریی ماددەی هۆشبەرەکان و کارەکتەرە عەقڵییەکانی لە وەزارەتی تەندروستی فەراهەمهێناوە، کە بە شێوەیەکی نهێنی و بێ بەرانبەر، چارەسەری پزیشکی و دەروونی دابین دەکات، کە تائێستا زیادتر لە شەست و پێنج کەس لێی سود مەند بوون.
جیا لەوانەش و دوای ئەوەی لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی گەورەترین سەنتەری هۆشیاری شیاندنەوەی ئاڵودەبوونی ماددەی هۆشبەرەکانی لە هەولێر دانا، کە لەسەر ڕووبەری سێزدە هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت و باڵەخانەکەی شەش هەزار و پێنج سەد مەتر دووجایە، ڕشتانە کار لە بنیاتنان و ڕۆنانی ئەو سەنتەرە دەکرێت و تا ئێستا زیادتر لە ٦٣%ی کۆی کارەکانی تەواو بووە و هەوڵدەدرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت.
ئەم سەنتەرە کە تەواوی پێداویستییەکانی تێدا دابین دەکرێت، سەد ژوور لەخۆ دەگرێت و توانای لە خۆگرتن و چارەسەرکردنی زیادتر لە سەد ئاڵودەبووی ماددەی هۆشبەر هەیە لە یەک کاتدا، تا جارێکی دی ئاڵودەبووان وەک تاکێکی تەندروست بگەڕێنێتەوە ناو کۆمەڵگە.
حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕشتانه كار دهكات له قهڵاچۆكردن و ڕووبهڕووبوونهوهی مهترسییهكانی ماددهی هۆشبهر و ڕووبەڕووی ئهو بازرگانانه دهبێتهوه كه بههۆی ههڵكهوتهی جوگرافییهوه ههرێمی كوردستان وهك ترانزێت بهكار دههێنن، ئامارەکانی دەستگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنیش نیشاندەری هەوڵی بەردەوامی دەزگا ئەمنییەکانن لە کەمکردنەوە و بنبڕکردنی هەڕەشەی ماددەی هۆشبەر لەسەر هاووڵاتیان و تەواوبوونی سەنتەری شیاندنەوە و بەردەوامبوونی چارەسەری نهێنی و بێبەرانبەر، هیوای گەڕاندنەوە بۆ ژیانێکی تەندروست دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوانەی هەڵەیەکیان کردووە و مەبەستیانە بە ڕێگەیەکی ڕاست و دروست دەست پێبکەنەوە.
