ئەمڕۆ یەکشەممە 11/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارات ڕاژبادینۆڤ کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی و دۆستایەتی لەمێژینەی نێوان کوردستان و ڕووسیا کردەوە.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی ڕووسیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
کونسوڵی گشتی ڕووسیا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
