رۆژنامەی ھەولێر

باڵیۆزی نوێی فەرەنسا: سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە و ئەورووپا گرنگە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، گەلی کوردستان هەرگیز هەڵوێست و دۆستایەتیی دڵسۆزانەی فەرەنسا لە کاتە سەختەکاندا لەبیرناکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم، لە هەولێر،نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدالەگەڵ ئەلێکساندەر گارسیا، باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لەعێراق، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوایسەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها هەموو پشتگیرییەکیهەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی نیشان دا.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە گەلی کوردستانهەرگیز هەڵوێست و دۆستایەتیی دڵسۆزانەی فەرەنسا لەبیرناکات، بەتایبەتی لە کاتە سەختەکاندا. لەمبارەیەوە ستایشیڕۆڵ و هەوڵەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایکرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق وهەرێمی کوردستاندا.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی فەرەنسا خۆشحاڵیی خۆی بەدەستبەکاربوونی و خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنیپەیوەندی و هاریکاری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندادەربڕی، هەروەها دووپاتی کردەوە کە سەقامگیرییهەرێمی کوردستان بۆ فەرەنسا و وڵاتانی یەکێتییئەورووپا، بایەخێکی گرنگی هەیە.

دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی عێراق وهەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، کەئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمیکوردستان، ئامادەی بوو.