ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی١١ی٢٠٢٦ تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستیان کرد بە ڕێکخستنەوەی سەوزایی و لێدانی قۆرت بۆ چاندی دار لە دوورگەی ناوەندی شەقامی (هەولێر….مخموور )
شایەنی باسە ئەم هەڵمەتە لە ٦ تیمی جیاواز پێک دێت بۆ ڕێکخستنەوەی تەواوی دارەکانی ئەم شەقامە و ئامادەکاری زیاتر دەکرێت بۆ رۆژانی ئایندە بۆ چاندنی داری زیاتر
،
، جێگای ئاماژە پێدانە بەڕێوبەرایەتیەکه لە هەوڵ دایە بە پلانێکی باش سیمای تەواوی شەقامەکانی شاری هەولێری خۆشەویست بگۆرێت بەرەو سیمایەکی مۆدێرن و جوان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاسوودە بن بە سەردانی کردنیان بۆ شارەکەمان.

